٢٥ تەمووز ٢٠٢١ - ١٨:٢١
حکومەتی هەرێم بۆ ئەم مانگە لێبڕینى مووچەى لابرد

مەسرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەمڕۆ یەک شەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، کەمال ئەترووشی وەزیری سامانە سرووشتییەکان و د.دارا رەشید وەزیری پلاندانان کۆبوونەوە.

لە دوای کۆبوونەوەکەش سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا رایگەیاند مووچەی ئەم مانگە بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.

342/